گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لە ناس کورد.. هێڵە فرییەکانی ئاسیا و کۆڕەک ڕادەگیرێن؟

2021.04.05 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی لە ناس کورد.. هێڵە فرییەکانی ئاسیا و کۆڕەک ڕادەگیرێن؟

ناس کورد-

کۆمپانیاکانى ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم دەنگۆى ڕاگرتنى هێڵە فرییەکانیان ڕەت دەکەنەوە، وەزارەتى گواستنەوەش دەڵێت، ئەو پرسە پەیوەندی بە ئۆفەرەکانی کۆمپانیاکانەوە هەیە و لە گرێبەستەکان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "دەنگۆی ڕاگرتنی هێڵە فرییەکان و هەژمارکردنیان بەچرکە وەکو هێڵەکانی دیکە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو ئۆفەرە بۆ بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بەردەوام دەبێت".

 

وتیشى، "ئۆفەرەکان بەردەوامی دەبێت لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هیچ گۆڕانکارییەک نییە".

 

ناس کورد پەیوەندیکرد بە ڕاگەیاندنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەڵام ڕەتیانکردەوە هیچ قسەیەک لەوبارەیەوە بکەن.

 

بەڵام سەرچاوەیەک لە بەشی فرۆشتنی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ "ناس کورد" وتی، "ئەو دەنگۆییە دوورە لە ڕاستییەوەو ڕەنگە ئۆفەرەکە هەندێک گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەڵام ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت".

 

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە گوایە هێڵە فرییەکانی پەیوەندی ئەوانەی مانگانە بە بڕێک باڵانس پڕدەکرێنەوە و ڕۆژانە بۆ چەند کاتژمێرێک پەیوەندییەکانیکردن بێبەرانبەر دەبێت تاوەکو مانگێک، جگە لەوەش یەک گێگا زیاتر ئینتەرنێت دەداتە بەشداربووان و پەیوەندیکردن دەبێتە چرکە وەکو هێڵەکانی دیکە.

 

دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (5ی ئازاری 2021) وتی "هێڵە فرییەکان پەیوەندی بە ئۆفەری کۆمپانیاکانی پەیوەندییەوە هەیەو لە گرێبەستەکانیان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە ئەو پرسە باس نەکراوە".