گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى و وردەکاریی

بۆنى کودەتا لە تورکیا.. هۆشداریى 103 جەنڕاڵ لە ’’نیوەشەودا’’ بۆ ئەردۆغان

2021.04.05 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
بۆنى کودەتا لە تورکیا.. هۆشداریى 103 جەنڕاڵ لە ’’نیوەشەودا’’ بۆ ئەردۆغان

ناس کورد-

ڕاگەیەنراوی 103 جەنراڵى سەربازیی خانەنشینکراو پرسی کودەتاى لە تورکیا هێنایەوە بەرباس، دواى پێنج ساڵ لە شکستهێنانى هەوڵى کودەتاى پێشوو بەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوەکە کە لە ناواخنیدا "هەڕەشەى" لەخۆگرتووە لە ئەردۆغان، بۆ هۆشداریدان بوو لە پێشێلکردنى ڕێککەوتنى "مۆنترۆ"ى نێودەوڵەتى، دەستکردن بە پڕۆژەى نۆکەندى ئەستەنبوڵ.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەو ئەفسەرانە نیگەرانى خۆیان نیشانداوە لە کردنەوەى دەرگاى گفتوگۆ لەبارەى ڕێککەوتنەکەوە، کە بە رێککەوتنى "پاراستنى بەرژەوەندییەکانى تورکیا" ناویان بردووە.

me_ga.php?id=3121

ڕاگەیەنراوەکە هەرزوو کەوتە بەر توڕەیی ئەردۆغان و پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار و زمانى ڕاگەیەنراوەکەیان بە هەمان زمانى هەوڵى کودەتاکانى پێشوو وەسفکرد، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بێدەنگى لەو بارەیەوە هەڵبژارد. هێزە ئەمنییەکانیش 10 فەرماندەى پێشووى هێزى دەریاییان دەستگیرکرد بەتۆمەتى "هەڕەشە بۆ سەر دەستور".


ڕێککەوتنى "مۆنترۆ" چییە؟

ئەو رێککەوتنە ساڵى 1936 لە سویسرا واژۆکرا بەبەشدارى یەکێتى سۆڤیەتى پێشوو، تورکیا و بەریتانیا و فەڕەنسا و یۆنان و بولگاریا و رۆمانیا و یوگسلافیا و یابان و ئوسترالیا، لە 29 بەند و چوار پاشکۆى پرۆتۆکۆڵى پێکهاتووە.

 

ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە ئازادى هاتوچۆى کەشتییە بازرگانییەکان بە گەروى دەریاى ڕەش لەکاتى شەڕ و ئاشتیدا، ڕێگەدان بە تێپەڕبوونى کەشتییە جەنگییەکانى وڵاتانى دەوروبەرى دەریاى رەش لەهەموو کاتێکدا، هەروەها وادەى 21 رۆژ دانراوە بۆ تێپەڕبوونى کەشتییەکانى دەرەوەى ئەو وڵاتانە.

 

لەسەر ئەو بنەمایە، هاتوچۆى کەشتى وڵاتانى دەرەوەى حەوزى دەریاى رەش زیاتر لەو وادەیەى دیاریکراوە بە پێشێلکارى دانراوە و دەبێت ئەو وڵاتەى رێگەى بەهاتوچۆکەدا داوە واتە تورکیا بەرپرسیارێتى راستەوخۆ هەڵبگرێت.

 

بەوتەى فەتح ئەرباش، فەرماندەى پێشووى هێزى دەریایی تورکیا، ئەنقەرە رێوشوێنى زۆر توندى گرتووەتەبەر بۆ هاتوچۆى ئەو کەشتییانەى کە مەترسین لەسەر ژینگە، لەناویاندا ئەو کەشتیانەى نەوت و پێکهاتەکانى دەگوازنەوە، سەربارى خواستى ئەنقەرە بۆ دەستکەوتنى داهاتێکى زۆر لەو رێگەیەوە.

 

کەناڵى ئەستەنبوڵ

هۆشداریی ئەفسەرەکانى پێشوو دواى ئەوەهات کە حکومەت ئامادەیی نیشاندا بۆ دروستکردنى نۆکەندێکى نوێى ئاوى بەناوى نۆکەندى ئەستەنبوڵ کە گەروى بۆسفۆر تێدەپەرێنێت، ئەوەش بە ئامانجى کەمکردنەوەى قەرەباڵغى.

مخطط للقناة البحرية التي تعتزم الحكومة شقها في إسطنبول (الصحافة التركية)

حکومەت مانگى رابردوو رەزامەندیدا بۆ دانانى پلانێک لەو بارەیەوە، کە ئامانج لێی دروستکردنى نۆکەندێکى هاوشێوەى پەنەما یان نۆکەندى سوێسە کە ناسراوە بە "نۆکەندى ئەستەنبوڵ"، ئەوەش مشتومڕى لەبارەى رێککەوتنى مۆنترۆ دروستکردووە.

 

دەسەڵاتدارانى تورکیا دەڵێن، پەیامى ئەفسەرەکان دەستوەردانێکى ئاشکرایە لەکارەکانیان، رۆژانى کودەتایان بیردەهێنێتەوە.

 

نۆکەندى ئەستەنبوڵ، بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانى تورکیا دادەنرێت کە ئەردۆغان بە داهێنانى ناوازە ناویبردووە.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان، تورکیا بە دروستکردنى ئەو پڕۆژەیە قازانجێکى گەورەى دەستدەکەوێت و قەرەبووى ئەو داهاتە دەکاتەوە کە ڕێککەوتنى مۆنترۆ لێی بێبەش کردووە لە وەرگرتنى باج لە گەروى بۆسفۆر.

 

بەپێی راپۆرتە فەرمییەکانى تورکیا، نۆکەندە نوێیەکە ساڵانە نزیکەى هەشت ملیار دۆلار داهاتى دەبێت، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو 10 ملیار دۆلارەى تورکیاى لێبێبەشکراوە بەهۆى نزمى کرێی هاتوچۆ لەو کەشتیانەى بە بۆسفۆردا تێدەپەڕن، کە لە رێککەوتنى مۆنترۆدا دیاریکراوە.

 

بەپێی وتەى تەها ئۆغڵو نوسەر و رۆژنامەنوسى نزیک لە حکومەتى تورکیا کە بۆ پێگەى جەزیرە قسەیکردووە، هۆشدارى ئەو ئەفسەرانە پەیوەندى هەیە بە رووداوەکانى ئێستاى ئۆکرانیا و گرژییەکانى نێوان روسیا و ناتۆ.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنەکە زیان بە ڕوسیا دەگەیەنێت کە لە چوارچێوەى وڵاتانى حەوزى دەریاى رەشدایە و لەبەرژەوەندى ئەمریکادایە، بۆیە ئەو ئەفسەرانە کەبە نزیک لە ڕوسیا و چین دادەنرێن دەیانەوێت ئەنقەرە لە ناتۆ دوربخەنەوە و بەرەو ڕوسیا و رۆژهەڵات رایبکێشن.

 


هەستیارى پرسی کودەتا لە تورکیا

لەسەر ئاستى باڵا، بەپرسانى تورکیا زمانى بەیاننامەکەیان بە ئامادەکاریی بۆ کودەتا ناوبرد، بەڵام ئەوانەى واژۆى بەیاننامەکەیان کردووە تا ئێستا وەڵامى ئەو تۆمەتانەیان نەداوەتەوە.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا وتى، "بێگومان ئەمە کارێکی بەدنیازانەیە کە لە نیوەشەوێکدا ئەنجامدراوە، ئه‌ركی ئه‌دمیراڵه‌ خانه‌نشینه‌كان ئه‌وه‌ نییه‌ له‌باره‌ی بابه‌تێكی جێگه‌ی مشتومڕی سیاسیی ڕاگه‌یه‌ندراوگه‌لێك بڵاوبكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ی كوده‌تا له‌خۆبگرێت".

 

وتیشى، "بەشێک لەو فەرماندانەی راگەیەندراوەکەیان واژووكردووه‌، دژ بە هەوڵی کودەتاکەی فەتۆ هیچ هەڵوێستێکمان لێ نەبینین".

 

کودەتا لە تورکیا بە پرسێکى هەستیار دادەنرێت لەو کاتەوەى سوپاى ئەو وڵاتە کە خۆى بە پارێزەرى عەلمانیەت دادەنێت، سێ کودەتاى لەنێون ساڵانى 1960 و .1980 ئەنجامدا.

 

هەروەها ساڵى 2016 هەوڵێکى کودەتا بەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغاندا شکستیهێنا، کە دەسەڵاتدارانى تورکیا پشتیوانانى فەتحوڵا گولەن لەناو سوپا بە هەوڵەکە تۆمەتبار دەکەن.