گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن تۆمارکراوە؟

ڤیدیۆ.. جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە قەرەچوخ

2021.04.05 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە قەرەچوخ

ناس کورد-

کەناڵێکى ئەمریکى ڤیدیۆى جموجۆڵى چەکدارانى داعشى لە زنجیرە چیاکانى قەرەچوخ لەباشورى ڕۆژهەڵاتى موسڵ بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى کەناڵى "حورە" ى ئەمریکى، ڤیدیۆکە لەلایەن کەسێک و کوڕەکەى و ژمارەیەک ئەندامى یەکێتى یەوە کە دانیشتووى ناوچەکەن تۆمارکراون و رادەستى عێراق و هاوپەیمانان کراون.

 

غازى فەیسەڵ، بەرپرسى هێزێکى ناوچەیی لە قەرەچوخ کە لەگەڵ کوڕەکەى ڤیدیۆکەیان تۆمارکردوە دەڵێت، گروپێکى بچوکیان لەدانیشتوانى ناوچەکە دروستکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش.

 

وتیشى، تۆمارەکانیان ڕادەستى هاوپەیمانان کردووە بۆ ئەوەى حەشارگەکانى داعش بەئامانج بگرێت.

 

لاى خۆیەوە، کوڕەکەى غازى کە ڤیدیۆکەى تۆمارکردووە لە چیا بەرزەکانى قەرەچوخ باسى لەوەکردووە، توانیویانە باوەڕ بە هاوپەیمانان بهێنن لەبارەى راستى و دروستى ڤیدیۆکەوە کە جموجۆڵى چەکدارانى داعش نیشان دەدات.