گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسراوێک لە ناوخۆوە

گواستنەوەى تۆمارى بارى شارستانى و پاسپۆرت و نشینگە ڕاگیرا

2021.04.05 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
گواستنەوەى تۆمارى بارى شارستانى و پاسپۆرت و نشینگە ڕاگیرا

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق گواستنەوەی تۆماری باری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگەی لە نێوان شارەکانی عێراق ڕاگرت بۆ کاتێکی نادیار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق (5ی نیسانی 2021) کە واژووی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراقی پێوەیە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە، بڕیاردراوە هەموو مامەڵەیەکی گۆاستنەوەی قەیدی تۆماری شارستانی، پاسپۆرت و نیشینگە لە نێوان شارەکان و شارۆچکەکانی عێراقدا ڕابگیرێت تا کاتێکی نادیار.

 

بەگوێرەی نوسراوەکە کە لە بەرواری 5ی نیسانی 2021 دا دەرکراوە، ئەو بڕیارە لە 31ی ئازاری 2021 دا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بڕیارەکە گواستنەوەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانیش دەگرێتەوە کە نابێت لەوماوەیەدا بە هیچ شێوەیەک داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بکەن لەنێوان کەرت و بەشەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ.

 

155420218d660a52-4c3b-4987-871a-c2deedea39ae.jpg