گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا و چین دژى سزاکانى ئەمریکان بۆ سەر ئێران

2019.06.05 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا و چین دژى سزاکانى ئەمریکان بۆ سەر ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕوسیا و چین ڕایانگەیاند، دژى سزاکانى ئەمریکان لەسەر ئێران و داوا لە لایەنەکانى بەشدار لە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێرانیش دەکەن پابەند بن بە ڕێککەوتنەکەوە. . لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا لە پاش کۆبوونەوەکەى نێوان سەرۆکى هەردوو وڵات، چین و ڕوسیا ڕایانگەیاند: "ڕاپۆرتەکانى ئاژانسى وزەى ئەتۆمى جیهانى ئەوەیان ڕونکردووەتەوە کە ئێران پابەندى خاڵەکانى ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بووە و لە بەرنامە ناوکییەکانیدا". . هەردوو وڵاتە جەختیانکردووەتوە لەوەىى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکەنەوە داواشیان کرد، ئێران و وڵاتانى بەشدار لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران پابەند بن بەو ڕێککەوتنەوە. . لە لایەکى ترەوە حيشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، نزیکبوونەتەوە لەوەی بگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێش سەپاندنی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا. . سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران و ئەمریکا توانیویانە رێگە نەدەن گروپی بی لەوە زیاتر ناکۆکیەکان قۆڵتر بکەنەوە و بەوهۆیەوە گرژیەکانی نێوان خۆیان کۆنتڕۆڵ کردووە. . .