گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’نەوەیەکى دوو سەر’’.. جۆرێکى نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە

2021.04.05 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
’’نەوەیەکى دوو سەر’’.. جۆرێکى نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە

ناس کورد-

تاقیگەیەکى ئەمریکا نەوەیەکى نوێی کۆرۆناى دۆزیەوە کە لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بڵاوبووەتەوە و ناوى نراوە نەوەى دوو سەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاقیگەى ستانفورد بۆ ڤایرۆسەکان ئاماژەى بەوەکردووە، حاڵەتێکى نوێی توشبوون بە نەوەى نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە سەرچاوەکەى هیندستان بووە، گومانى حەوت حاڵەتى دیکەش دەکرێت، ئەوەش بەپێی کەناڵى سکاى نیوز.

 

باسى لەوەشکردووە، نەوە نوێیەکە هەڵگرى دوو خانەى ڤایرۆسەکەیە.

 

بەڕێوەبەرى تاقیگەکە دەڵێت، ئەگەر کەسێک لە ئەسانسۆرێکدا لەگەڵ کەسێکى توشبوودا بێت بەو نەوە نوێیە، ئەگەر هەیە ئەویش توشى ڤایرۆسەکە بێت.

 

پیتەر چین مامۆستا لەبوارى نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆى کالیفۆرنیا پێیوایە، خێرایی گواستنەوەى ئەو نەوە نوێیە زیاترە لە ڤایرۆسەکەى پێشوو، هێشتا زووە باس لەوەبکرێت کە ڤاکسینەکانى ئێستا بەرگرى لەدژى دروست دەکەن یان نا.