گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هاتوچۆى سلێمانى ڕوونکردنەوەى نوێ لەبارەى سزاى نەبەستنى دەمامک دەدات

2021.04.05 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى سلێمانى ڕوونکردنەوەى نوێ لەبارەى سزاى نەبەستنى دەمامک دەدات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى ڕایگەیاند، تیمەکانیان تەنها شۆفێران ڕێنمایی دەکەن بۆ بەستنى دەمامک، تا ئێستا بڕیارى سزادانى شۆفێر و سەرنشینان نەکەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى چەند ڕۆژێکە تیمەکانى هاتوچۆى سلێمانى لە شەقامە گشتییەکان جێگیرکراون بەمەبەستى ڕێنمایکردنى شۆفیران بۆ بەستنى دەمامک، دواى بڕیارەکەى لیژنەى باڵاى کۆرۆنا بۆ سزادانى شۆفێر و سەرنشینان ئەگەر پابەندى بەستنى دەمامک نەبن.

 

عەقید سەعدوڵا عەزیز، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، ئەرکى تیمەکانى هاتوچۆ لە ئێستادا تەنها بۆ ڕێنماییکردنى شۆفێرانە و تا ئێستا هیچ شۆفێر و سەرنشینێک سزا نەدراوە.

 

وتیشى، "هەر کاتێک بڕیارى سزادانى شۆفێر و سەرنشینان بەدەستمان بگات جێبەجێی دەکەین".

 

بەپێی بڕیارەکەى لیژنەى باڵاى روبەڕبوونەوەى کۆرۆنا لەهەرێم سزاى نەبەستنى دەمامک بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە.