گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتەکەى بزانە

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

2021.04.05 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمشەو ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "کاتژمێر هەشتی ئەمشەو (5ی نیسانی 2021) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت."


دەشڵێت، "خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێبسایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان، کە ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سێنتەرەکان (هەزار و 200) بەشدار بووە، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى (72) کاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (7ی نیسانی 2021)، ئەویش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت."