گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

2021.04.05 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

ناس کورد-

راوێژکارێكی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بڕیارە بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات و دەشڵێت، سەرۆکایەتی هەرێم لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەکانی هەرێم بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی چوارشەممەی رابردوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەونیدا لە پاریس رایگەیاند، "لەدوای گەڕانەوەم لە پاریس سەردانی بەغدا دەکەم و ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا باسم کردووە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و لایەنەکانی عێراق تاوتوێ دەکەم."

 

لەوبارەیەوە فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " لەماوەیەکی نزیکی داهاتوو ئەو سەردانە دەکرێت لە پەیوەندی داین لەگەڵ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار بۆ دانانی کاتی سەردانەکە، ئەو سەردانە لە رۆژانی داهاتوو و لە ئایندەیەکی نزیک دەکرێت، ئەوەش نیشانەی خەمخۆری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەردەوامیی گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بۆ چارەسەری کێشەکان و سودوەرگرتن لە دەرفەتی چارەسەری کێشەکان."

 

هاوکات دەربارەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکانی هەرێم، ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەکردووە، "لە بەرنامەی کاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە هەموو لایەنەکان کۆبکاتەوە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەکان، کۆبوونەوەی لایەنەکان بڕیاری لێدراوە و بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێین بۆ کاتی کۆبوونەوەکە."