گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی ناوخۆ دوا بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەدات

2021.04.05 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ دوا بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەدات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاتوچۆی پارێزگاکان كۆدەبێتەوە و وتەبێژی هاتوچۆش دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ دوا بڕیار لەسەر چارەنوسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەدات، دەشڵێت، هەر بڕیارێک بدرێت لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید ئەسعەد كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان  (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاتوچۆی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی بۆچوون و پێشنیازی هاتوچۆی شارەكان لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان وەربگرێت، چونكە لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاتوچۆی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەدات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای بڕیاری حكومەت بۆ سەرژمێریكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان، زیاتر لە 19 هەزار ئۆتۆمبێل فۆرمیان پڕ كردووەتەوە".

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ڕوونیشیکردووەتەوە، "وەزارەتی ناوخۆ لە داهاتوویەکی نزیكدا چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دیاری دەكات، بێگومان هەر بڕیارێك بدرێت، لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا دەبێت، چونكە حكومەت مەبەستیەتی كێشەی ئەو ئۆئۆمبێلانە چارەسەر بكات".