گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت’’

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی دەرگای مزگەوتەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.04.05 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی دەرگای مزگەوتەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر ئامارەکانی کۆرۆنا زیاتربن و دۆخەکە خراپتر بێت، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت و دەشڵێت، هیچ کات لەگەڵ داخستنی دەرگای مزگەوتەکاندا نین، بەڵام ئێستا دۆخەکە نەخوازراوە و بەناچاری ئەو بڕیارەیان داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئامارەکانی کۆرۆنا تائێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت و هیوادارین ئامارەکان بەرزتر نەبنەوە، بەڵام ئەگەر ئامارەکان زیاتر بن و پێویست بکات بەدڵنیاییەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆش دەدرێت."

 

هاوکات سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن و قوتابخانەکان، ئاماژەی بەوەکرد، "بابەتی قوتابخانەکان وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە کە خوێندنی بابەتەکان قەرەبوو بکرێنەوە و وانەکان بخوێنرێن."

 

سەبارەت بە داخستنی دەرگای مزگەوتەکانیش، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لەوەکرد، "هیوادارم هیچ کەس بابەتی داخستنی مزگەتەکان نەکات بە بابەتێکی سیاسی یاخود ئایینی، کۆمەڵگەی ئێمە زۆرینەی موسڵمانە و ئایینی ئیسلامیش سەلامەتی بۆ خەڵک دەوێت، بۆیە هیوادارم هیچ کەس بابەتەکە بە کەم سەیر نەکات، چونکە هەرکەسێک ببێتەهۆی توشبوون و گیان لەدەستدانی کەسێک بە کۆرۆنا ئەوە گوناحەکەی لەسەر ئەو دەبێت."

 

جەختیشیکردەوە، "مزگەوت شوێنێکی زۆر پیرۆزە و هیچ کات لەگەڵ داخستنی مزگەوتەکاندا نین، بەڵام ئەمە دۆخێکی نەخوازراوە و ناچارین ئەو بڕیارەمان داوە، بەدڵنیاییەوە ئایینی ئیسلامیش ئەو خۆپارێزییەی دەوێت."