گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلسیی سلێمانی ژنێکی دەستگیرکرد ’22 هەزار دۆلاری دزیوە’

2021.04.05 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلسیی سلێمانی ژنێکی دەستگیرکرد ’22 هەزار دۆلاری دزیوە’

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنیکی ڕاگەیاند کە بڕی 22 هەزار دۆلاری لەماڵێك دزیوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی (5ى نیسانى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی (23-3-2021)، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چۆتە سەر ماڵەكەی و پارەی لێبراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای پشکنین و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە.



بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دواتر گەڕان بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكرد و توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی.

 

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار (أ،گ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە لەڕۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوە و دزی لێكردون.