گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى تەندروستى لەبارەى ئەو شەپۆلە گازە ژەهراوییەى روو لە عێراق دەکات 

2021.04.05 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى تەندروستى لەبارەى ئەو شەپۆلە گازە ژەهراوییەى روو لە عێراق دەکات 

ناس کورد- 

لەسەر ئەو شەپۆلە گازە ژەهراوییەى کە لە وڵاتێکى ئەوروپاوە روو لە ئاسمانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى هۆشیارى و ڕاگەیاندنى ژینگەیى سەر بەوەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق (5ى نیسانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، پێویست بەترس و دڵەڕاوکێ ناکات لەو شەپۆلى گازە ژەهراوییەى کە لە ئیتاڵیاوە بەرەو عێراق و وڵاتانى ناوچەکە دێت لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا.

 

ئەو فەرمانگەیە، ئامۆژگارى خەڵکیش دەکات کە ماسک بپۆشن و پەنجەرەى ژوورەکان دابخەن و پشتببەستن بە ئامێرى هەوا گۆڕکێ و هەروەها سەرى تانکى ئاوخواردنەوەکانیان بەشتێک دابخەن بۆ دورخستنەوەى زیانەکانى گازى کبریت کە تەمیشى لەگەڵدایە.

 

پێشتریش شارەزایەکى بوارى کەشناسى ئاشکرای کرد، شەپۆلێکی گەورەى گازى دووەم ئوکسیدى کبریت بەرەو عێراق دێت، کە بەهۆى گڕکانێکەوە لە ئیتاڵیادا دروست بووە.  

  

سادق عەتیە، شارەزاى دیارى کەشناسى عێراقى (3ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، بەپێى نەخشەکانى کەشناسى شەپۆلێکى گەورەى گازى دووەم ئۆکسیدى کبریت So2 بەرەو وڵاتى شام دێت، دواتریش بەرە و عێراق و تورکیا.  

  

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو گازە گڕکانێک لە دورگەى سەقلیە "Sicily" ئیتاڵیا هەڵیداوەتە دەرەوە، کە شەوى ڕابردوو بۆ جارى حەوتەم ئەو گڕکانە چالاک بووە، ئەو  گازە  لەماوەى 48 کاتژمێرى داهاتوودا بە ئاسمانى عێراقدا تێپەڕ دەبێت.  

  

ئەو شارەزا کەشناسییە جەختیلەوەشکردووەتەوە، گازى دووەم ئۆکسیدى کبریت ژەهراوییە ئەگەر لە هەوادا زیاد بکات، بێ ڕەنگە و بۆنێکى تیژى هەیە، بەشیوەیەکى سروشتى لە چالاکى گڕکانییەوە دروست دەبێت، ئەویش لە ئەنجامى شیبونەوەى مادە ئۆرگانییەکان، هەروەها لە ڕێگەى سوتانى کبریتیشەوە دروست دەبێت.  

  

کاتێک مرۆڤ ئەو  گازە هەڵدەمژێت کاریگەرى لەسەر لوت و چاو هەیە، هەروەها لە دڵۆپى ئاودا دەتوێتەوە و ئەگەر باران ببارێت ئەوا دەبێتە بارانێکى ترشى زیانبەخش.