گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکان

بەوێنە؛ پێکدادانی چوار پیکاب 12 گیان لەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

2021.04.05 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ پێکدادانی چوار پیکاب 12 گیان لەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

ناس کورد-

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب لە سنوری قەزای کەلار دوو ئافرەت گیانیان لەدەستداوە و چواری کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات لە قەزای سۆرانیش هەر لە پێکدادانی نێوان دوو پیکابدا شەش کەس برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لەملەی گوندی تورانی سەربە ناحیەی ڕزگاری، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دەبل هایلۆکس و نیسان دەبل)  دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەردووکیان ئافرەتن و یەکێکی دیکەش لە بریندارەکان کە کچێکی تەمەن 12 ساڵانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا ."

 

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی هاتوچۆی سۆران، هەر ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دیکەدا کە هەر لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی پیکابدا بووە شەش کەس برینداربوون.