گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوسەرێكی عەرەب لە كتێبێكدا نهێنییەكانی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی هەڵدەداتەوە

2021.04.05 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
نوسەرێكی عەرەب لە كتێبێكدا نهێنییەكانی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی هەڵدەداتەوە

ناس کورد-

فوئاد مەتەڕ، ڕۆژنامەوان و نووسەرى لوبنانى و شارەزا لە کاروبارى عەرەبی و عێراق بەتایبەت لە کتێبێکدا بەناوى (کوردى دەستخەڕۆکراو) نهێنییەکانى ریفراندۆم و لێکەوتەکانى هەڵدەداتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەتەر لە کتێبەکەدا لەبارەى ریفراندۆم کە ڕۆژنامەنوس محەمەد نوری خوێندنەوەی بۆ کردووە دەڵێت، بارزانی نەیتوانی ببێتە كارئەكتەرێكی سیاسیی كە تەكنیك وستراتیژیی ڕووداوەكان بخوێنێتەوە و كارتی ریفراندۆم لە كاتێكی هەڵە بەكارهێنرا، لەوەشدا نائامادەیی تاڵەبانی بەتەواوی بەدەركەوت.

دەقی خوێندنەوەکەی محەمەد نوری بۆ کتێبەکە:

 

ئەوكتێبەی مەلەفی نهێنی هەڵدایەوە

ئەوكاتەی عینادیی سیاسیی هەمووشت وێران دەكات.

فەڕەنسییەكان وئەمەریكییەكان بەئاشكرا بە بارزانیان وت :سەردەمی تۆ تەواو بوو.

بە بافڵ تاڵەبانی ولاهور جەنگی وترا ،ئێمە پشتگیری سوپای عێراقی دەكەین لەكەركوك

قوباد تاڵەبانی وتی :لەگەڵ دیالۆگێكی نوێداین لەگەڵ بەغدا ،بارزانی وتی پەشیمان نابینەوە لە ریفڕاندۆم

 

*تاڵەبانیم لەمێژەوە دەناسی، بێ ئومێد نەدەبوو ،دەشیزانی خەباتەكەی دەگاتە ئەنجام.

 

*بارزانی نەیتوانی ببیتە كارئەكتەرێكی سیاسیی كە تەكنیك وستراتیژیی روداوەكان بخوێنێتەوە.

 

*كارتی ریفراندۆم لە كاتێكی هەڵە بەكارهێنرا ،بووە كارتێكی دیالۆگكردن لەگەڵ بەغدا ،نەك وەك چەكێكی سیاسیی بەكاربهێنرێت ،لێرەشدا نائامادەیی تاڵەبانی بەتەواوی بەدەركەوت.

 

*ئەگەر تاڵەبانی لەناو گۆڕەپانی سیاسیی بوایە ،نەیدەهێشت كورد وبەتایبەت سەركردایەتی سیاسیی كورد هەڵەیەكی گەورە بكەن بەناوی ریفراندۆمەوە كە بەزیان بشكێتەوە ،ئەو دەیزانی لەكوێدا چی پێویستە .مێژووی تاڵەبانی پڕە لە دروستكردنی پەیوەندیی دروست و خوێندنەوەی بۆ دۆخەكان راست بوو .

 

*پۆل مانفۆرت كە خاوەنی كۆمپانیانییەكی پەیوەندییە گشتییەكان بوو  پێشتربەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپیش بوو، بارزانی نوسینگەیەكی لە هەولێر بۆكردەوە تا سەرپەشتیاری پرۆژەی سەربەخۆیی بكات ،بێ ئاگا لەوەی كە دەوڵەت دروستكردن  جیاوازە لە دروستكردنی كۆمپانیای شیرینی و كەلوپەلی كارەبایی .

 

* یوسف محەمەد كە سەرۆكی پەرلەمان بوو لەسەروبەندی بانگەشەی ریفراندۆم بە رۆژنامەی شرق الاوسط ی راگەیاند:كاتی ریفراندۆم هەڵەیە دەبێت ئێمە كاربكەین كە پێگە وپەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكومەتی بەغدا توندتربكەین،لەم دۆخەدا ریفڕاندۆم سەرناكەوێت.

 

*فواد مەعسوم كە سەرۆكی كۆمار بوو بە پرۆژەیەك چوو بۆ هەولێر بۆ ئەوەی ریفراندۆم نەكرێت و چارەسەری تر بدۆزرێتەوە ،بەڵام بەر لە گەیشتنەوەی بۆ بەغدا،بارزانی وتی :ریفڕاندۆم تاوان نییە ،دەكرێت دراوسێ باش بین .

ئەمەش ئیحراجی بۆ مەعسوم دروستكرد

 

*ئەزهەر  بەیاننامەیەكی توندی بڵاوكردەوە وریفراندۆمی بە پرۆژەیەكی ترسناك وبۆ دابەشكردنی عێراق و قۆڵبوونەوە كێشەكان ناوبرد.

 

*سەرۆكی كۆمكاریی عەرەبی  نامەیەكی نارد بۆ بارزانی وداوای لێكرد كە ریفڕاندۆم نەكات ،بارزانی وەڵامی دایەوە كە ئەوە بڕیاری گەلە.

 

*ریكس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەندی بە بارزانییەوە دەكات،سەرتا باسی رۆڵی گرنگی پێشمەرگەدەكات لە شەڕی تیرۆر ،بەڵام پێشی دەڵێت: ئێمە لەگەڵ یەكڕیزیی خاكی عێراقیداین  ودژی ئەنجامدانی ریفراندۆمین.

 

*فرانك  بیكەر باڵوێزی بەریتانیا لەعێراق بەناوی وڵاتەكەیەوە  داوا لەبارزانی دەكات كە كاتی ریفراندۆم نییە.

 

*موقتەدا سەدر نامەیەك بۆبارزانی دەنێرێت : برام كاكە مەسعود ئێستا كاتی ریفڕاندۆم نییە.

 

*مەولود جاویش وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا وتی :هیوادارم لەبڕیاری ریفراندۆم پەشیمان ببنەوە ،لەبەرئەوەی زیانی گەورەی دەبێت.

 

*ئەلیستەر بێرت كە وەزیری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفەریقا بوو سەردانی هەولێری كرد و داوای كرد كە واز لە ریفڕاندۆم بهێنرێت  وهەوڵبدرێت كە دوبارە دەستبكرێتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و بەریتانیا ئاگاداری گفتوگۆكان دەبێت ،،قوباد تاڵەبانی وەڵامی دایەوە :دەرگاكانی هەرێم داخراونین ودەمانەوێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەربكرێت و ئەم هەنگاوەشمان پێی باشە .بەڵام بارزانی وەڵامی ئەو وەزیرەی دایەوە كە ئێمە دوو دراوسیی باش دەبین ،واتا ئەو موبادەرەیەش رەفزكرایەوە .

 

*ڤلادمێر پوتین داوای كرد كە لەم كاتەدا ریفڕاندۆم نەكرێت .

 

*توركیا وفەڕەنسا وئەمەریكا و سعودیە و ئێران و بەریتانیا و ئەڵمانیاش داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێریان كرد ،بەڵام بارزانی هەر لەسەر بڕیارەكەی خۆی بوو.

 

*ڤلادمێر پۆتین بە تەلەفون قسەی لەگەڵ ئەردۆگان كرد و بەرەسمی حكومەتی روسیا بڵاوی كردەوە كە روسیا لەبڕیاری خۆی پەشیمان نابێتەوە ولەگەڵ سازنەدانی ریفراندۆمە .

 

*یەكێتی ئەوروپا بەفەرمی داوای دواخستنی ریفڕاندۆمی كرد.

 

****

*پرۆژەی وەستانی ئەنجامی ریفڕاندۆم پرۆژەی ئەیادعەلاوی بوو بە موبارەكەی ئوردن.

 

*وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەرەسمی رایگەیاند كە سەرۆك ترەمپ مامەڵە لەگەڵ نێچرڤان بارزانی  و قوباد تاڵەبانی  دەكات وداوادەكات بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان بارزانی دەستبەرداری پۆستەكەی بێت.

 

*نێچرڤان بارزانی لە فەڕەنسا چاوی بە ماكرۆن دەكەوێت لەهەمان كاتدا وەفدێكی باڵای ئەمەریكی لە سلێمانی چاویان بە بافڵ تاڵەبانی ولاهور جەنگی دەكەوێت ،هەردوو ئاڕاستەكە بەوبڕیارە دێنەوە كە دەبێت بارزانی دەستبەرداری پۆستەكەی بێت.

 

*وەفدێكی گەورەی سەربازیی ئەمەریكی چاویان بە بافڵ تاڵەبانی ولاهور جەنگی  دەكەوێت و داوایان لێدەكەن كە ئەمەریكا لەگەڵ پاراستنی سەروەریی خاكی عێراقە و ئاسایییە سوپای عێراقی بگەڕێتەوە بۆ كەركوك وناوچەكانی تر ،ئەوانە سوپای رەسمی وڵاتن بۆیە ئێمە پشتگیریان دەكەین.

 

فواد مەتەڕ كەیەكێكە لە رۆژنامەنوسە بەتەمەن وگەورەكانی عەرەب لەم كتێبەیدا زانیاری زۆر هەستیار وبەڵگەی گەورە لەبارەی ریفڕاندۆم و دەرئەنجامەكانی بڵاو دەكاتەوە ،لە هەندێكیدا توشی سەرسوڕمان دەبێت .

 

هەمووی لەكتێبەكەوە وەرگیراوە، بۆچوون و دیدی منی تێیدانییە .