گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

منداڵێکى تازە لەدایکبوو لە کوردستانەوە گەیەنرایە ئیسرائیل 

2021.04.05 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکى تازە لەدایکبوو لە کوردستانەوە گەیەنرایە ئیسرائیل 

ناس کورد-

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئەو منداڵە ئێزدییەى کەمپەکانى دهۆک کە بەنەخۆشى سگماکى دڵ لەدایکبوو و ناوى هەناییە بۆ چارەسەر گەیشتە وڵاتى ئیسرائیل.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (5ى نیسانى 2021) ماڵپەڕى تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، دواى دواکەوتنى بەهۆى هەندێ ڕۆتیناتى مامەڵەوە کە ڕێگر بوو بگاتە ئیسرائیل بەمەبەستى ئەنجامدانى نەشتەرگەریى بەپەلە هەنا ئەو منداڵەى کە تازە لەدایکبوو لەدهۆک ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەگەڵ نیشتنەوەى فڕۆکەکە لەئیسرائیل دستبەجێ ئەو منداڵە کە تەمەنی دوو مانگانە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى شیبا لەنزیک تەلئەبیبى پایتەخت و چارەسەرکردنیشى دەستپێکردووە.

 

مانگى ڕابردووش ماڵپەڕەکە ئەوەى ئاشکرا  کرد، چەند ڕێنماییەکى ئاڵۆز و گۆڕاو لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ و دەرەوە و لیژنەى دانیشتوان و کۆچەوە دراوەتە (شێفت ئەحیم) کە ڕێکخراوێکى مەسیحیە و مناڵان لەوڵاتانى عەرەبی دراوسێى ئیسرائیلەوە بۆ چارەسەرى پزیشکى دەباتە ئەو وڵاتە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو ڕێنماییانە کە پەیوەستە بەبڕیارەکانى خۆپارێزى لەپەتاى کۆرۆناوە بەربەستى بۆ گەیشتنى 9 مناڵ کە هەنا و ئەکادیمیەکى ترى تێدابووە لەهەرێمى کوردستانەوە کە پێویست بووە زوو بگەنە ئیسرائیل بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئەو مناڵانە دووچارى نەخۆشییەکانى دڵ بوون و پێویستیان بەوەیە زوو بخرێنە بەر چارەسەر و مانگێک زیاترە شارەزایانى بوارەکە بەکەسوکارى هەناشیان ڕاگەیاندووە کە پێویستى بەنەشتەرگەرى بەپەلە هەیە لەماوەى دوو هەفتەدا و گەر خێرا ئەوەى بۆ ئەنجام نەدرێت ئەوا ئەگەرى گیانلەدەستدانى هەیە.

 

لەڕێکەوتى 21ى کانوونى دووەمى ئەمساڵ هەنا لەهەرێمى کوردستان لەدایکبووە و هەر لەسەرەتاوە دووچارى چەندین نەخۆشى بووەتەوە کەبەشێکیان بۆ ماوەیى بووە و ئەمەش گرفتى لەدڵیدا دروست کردووە بەئاستەم خوێن دەگوازێتەوە و هەروەها بەئاستەمیش دەتوانێت ئۆکسجین وەربگرێت، بەوەش ژیانى کەوتووەتە مەترسییەوە.

 

باوکى هەنا کە دانیشتووى کەمپى ئاوارەکانن لەنزیک شارى دهۆک بە ڕۆژنامەکەى وتووە، سوپاسگوزارى ئیسرائیلن کە هاریکارى کردوون لەو دۆخە قورسەدا و ئێستا هەست بەئاسودەیى دەکەن و چاوەڕوانى دۆخێکى باشترن بۆ منداڵەکەیان.

 

وتوشیەتى، کاتێک گەیشتوونەتە نەخۆشخانە لەتەلئەبیب خۆشحاڵ بوون و لەوەش دڵنیان کە پزیشکەکان درێغى لەهەوڵەکانیان بەمەبەستى چارەسەرى منداڵەکەیان ناکەن.