گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وردەکاریی شەڕەتەقەکەی چەمچەماڵ کە چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە

2021.04.05 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی شەڕەتەقەکەی چەمچەماڵ کە چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە

ناس کورد-

لە گەڕەکێکی ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ شەڕە چەقۆ و تەقە لەنێوان دوو کەسدا ڕوویداوە و بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی شەڕکەرەکانەوە گولـلە بەر کەسێک کەوتووە کە پەیوەندی شەڕەکەوە نەبووە و کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ شەڕ چەقۆ و تەقە لەنێوان دوو منەماڵەدا ڕوویدا."

 

وتیشی، "بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێکی تەمەن 50 ساڵ گیانی لەدەستداوە و بریندارێکیش گەیەنراوەتە لای ئێمە، برینداری دیکەش هەن، بەڵام تائێستا تەنها ئەو بریندارە هەیە."

 

لەبارەی ڕووداوەکەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە "ناس کورد"ی وت، "سەرلەبەیانی لە مەیدانی ئاژەڵان شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو کەسدا ڕوویداوە و دواتر هەردووکیان چوونەتەوە ماڵەوە کە لە گەڕێکێکدا بوون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک چوونەتە ماڵەوە چەکیان بردووە و لەنێو گەڕەکەکەدا دەستڕێژی گولـلەیان لەیەکتر کردووە، لەو نێوەندەدا دووکاندارێکی تەمەن 50 ساڵ بەناوی کەریم عەلی گولـلە بەری کەوتووە و کوژراوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە شەڕەکەوە نەبووە."

 

باسی لەوەشکرد، "هەر لەوکاتەدا کە لە گەڕەکەکەدا شڵەژان ڕوویداوە ئۆتۆمبێلێک بەسەر قاچی منداڵێکدا ڕۆشتووە و برینداری کردووە، جگە لەوەی چەند کەسێکی دیکەش بەهۆی شەڕە چەقۆکەوە برینداربوون."