گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمپانیاى ئێڵ جى بەرهەمهێنانى مۆبایلى راگرت

2021.04.05 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیاى ئێڵ جى بەرهەمهێنانى مۆبایلى راگرت

ناس کورد-

کۆمپانیاى ئێڵ جى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە دواى زیانێکى زۆرى ماددى کۆمپانیاکە بڕیاریدا بەرهەمهێنان و فڕۆشتنى بەشى ئامێرەکانى مۆبایل رابگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى ئێڵ جى (5ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى ئەو زیانە مادییە زۆرەى کە لە بەرهەمهێنانى ئامێرەکانى مۆبایل دووچارى بووە بڕیارى داوە بەرهەمهێنانى ئەو ئامێرانە رابگرێت.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدا کە پێشتر و لەمانگى کانوونى دووەمى رابردوودا کۆمپانیاى ئێڵ جى بڵاوى کردەوە نزیکەى 4,5 ملیار دۆلارى لە ماوەى شەش ساڵدا لە بەرهەمهێنانى مۆبایلدا زەرەر کردووە.