کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى عێراق ئاشکرایکردووە، لە ماوەى مانگێکدا 236 حاڵەتى ئاگرکەوتنەى زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سەرتاپاى عێراق ڕویداوە. . بە گوێرەى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شاستانى عێراق، کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتوە، مانگى ڕابردووە و ژمارەى ئەو ڕوداوى ئاگرانەى کە لە زەوییە کشتوکاڵییە چێندراوەکانى گەنم و جۆ بەربووە لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق گەیشتۆتە 236 ڕواوى ئاگرکەوتنەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پانتاییە زەوییە چێندراوەى گەنم و زەوى کە لەو مانگەدا سوتاون، 20 هەزار و 750 دۆنمە، لە پارێزگاى کەرکوکیش سێ هەزار و 719 دۆنم زەوى چێدراو بە گەنم و جۆ سوتاون.