گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن لێبڕین لاببرێت؟

گۆڕان پەیامێکی لەبارەی ’’لابردنی لێبڕینی موچە’’ بڵاوکردەوە

2021.04.05 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان پەیامێکی لەبارەی ’’لابردنی لێبڕینی موچە’’ بڵاوکردەوە

ناس کورد-

رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی تیمەکانیان لە حکومەت و پەرلەمان بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی چاکسازی و نەمانی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران دەبێت و پێویستە  حکومەتی هەرێم بە ئەنجامدانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵێ هەوڵی جدی بدات بۆ نەهێشتنی لێبڕینی موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیای فەرمیی گۆڕان (دووشەممە 5ی نیسانی 2021) عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی حزبەکەی ڕایگەیاندووە، دوای پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵی پێویستە هەرێمی کوردستان هەوڵی جدی بدات بۆ نەهێشتنی لێبڕینی موچە و دابەشکردنی لە وادەی خۆیدا، ئەوەش بە ئەنجامدانی چاکسازی و نەهێشتنی قاچاخچییەتی لە خاڵە سنورییەکان و گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی حکومەت دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  "وەک بزوتنەوەی گۆڕان هەموو هەوڵێکی تیمەکانمان لە حکومەت و پەرلەمان بە ئاڕاستەی چاکسازی دەبێت و ئەوەش دەبێتەهۆی بوژاندنەوەی بازاڕ و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستان."

 

هاوکات عومەر سەید عەلی، باسی لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کۆنفڕانسی نیشتیمانی ببەسترێت و ئەوەش دەبێتە هۆی نوێبوونەوە و ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوەی هەیکەلی بزوتنەوەی گۆڕان.