گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێل لێیداوە

چەمچەماڵ؛ وردەکاریی نەشتەرگەریی سەری منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە 60 تەقەڵ

2021.04.05 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ وردەکاریی نەشتەرگەریی سەری منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە 60 تەقەڵ

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ ئۆتۆمبێل لێیداوە و دۆخی زۆر خراپ بووە و ئێسکی سەری دەرکەوتووە، لە نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە بەپەلە سێ نەشتەرگەریی بۆ کراوە و بە 60 تەقەڵ سەری دووراوەتەوە، دەشڵێت، ئێستا تەندروستیی جێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە منداڵێک بەسەختی بریندار بووە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو لە قەزاکە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەسەر رووداوەکە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و تەندروستی منداڵەکە دکتۆر ئەدیب فریاد، پزیشکی نەشتەرگەریی گشتی لە نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، " منداڵەکە تەمەنی دووساڵ و سێ مانگە دوای ئەوەی بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل لێیدابوو سەری زۆر بەسەختی بریندارببوو و دۆخی خراپ بوو، بەشێوەیەک کە ئێسکی سەری بەتەواوەتی دەرکەوتبوو."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای ئەوەی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە فریاگوزارییە سەرەتاییەکانی بۆ کرا دەستبەجێ بەهاوکاری ستافی هۆڵی نەشتەرگەری هەستاین بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی و سێ نەشتەرگەریمان بۆئەنجامدا کە دوو کاتژمێری خایاند و پاش تەواوبوونی نەشتەرگەرییەکەی دورینەوەی پێستی سەری بە 60 تەقەڵ بۆکرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردوو، " خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتووبوو ئێستا منداڵەکە تەندروستیی جێگیرە و سەلامەتە."