گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى ونبوونیان

’’سێ گریمانە’’..تەرمى سێ خوشک دۆزرانەوە

2021.04.04 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ گریمانە’’..تەرمى سێ خوشک دۆزرانەوە

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى سوریا تەرمى سێ خوشکیان لە کەناراوەکانى تەرتوس دۆزیەوە، کە نزیکەى هەفتەیەک لەمەوبەر بێسەروشوێن بوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، ئەو سێ خوشکە کە دانیشتووى گوندى بەزیزاى باکورى لوبنان بوون، دووشەممەى رابردوو ونبوون و وێنەکانیان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە هەر کەسێک زانیارى لەسەریان هەیە بیگەیەنێت بە پۆلیس.

 

بەرپرسێکى ئەمنى لوبنان دەڵێت "دەسەڵاتدارانى سوریا رۆژى هەینى تەرمى سێ کچیان دۆزیەتەوە، دواتر بۆیان روون بووەتەوە کە تەرمى سێ خوشکەیەیە".

 

وتیشى بەپێی پزیشکى دادى سورى، ئەو سێ خوشکە خنکاون.

 

بەرپرسەکە بەدورى نەزانى کە بەهۆى بەهێزى شەپۆلى دەریاوە لە کەناراوەکانى تەرتوس ئەو سێ کچە خنکابن.

 

بەوتەى سەرچاوەیەکى دیکەى ئەمنى لوبنانى، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەسێ گریمانە دەکرێت لەبارەى گیانى لەدەستدانى ئەو سێ خوشکەوە، رفاندنیان لەپێناو پارە، هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن بە بەلەمى کۆچبەران، خۆکوشتن.