گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی نهێنییەکى گەورەى لەبارەى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار ئاشکراکرد

2021.04.04 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی نهێنییەکى گەورەى لەبارەى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، دابەزاندنى نرخى دینار بەرانبەر دۆلار بەرەزامەندى سەرجەم کوتلە و سەرکردە سیاسییەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم جبورى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى ئاماژەى بەوەکرد، لەکۆبوونەوەیەکدا بەبەشدارى سەرجەم کوتلە سیاسییەکان و سەرکردەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە بڕیارى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار پەسەندکراوە و سەرجەم بەشداربووان رەزامەند بوون.

 

وتیشى "سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان بە کازمیان وتووە بڕیارەکە بدە و ئێمە لەپشتت دەبین".

 

جبورى جەختیکردەوە، موزادەیەکانى ئێستا لەو بارەیەوە بۆ ئیحراجکردنى حکومەتەکە کازمییە.

 

دەشڵێت هیچ کەسێک بوێرى بڕیارێکى لەو شێوەیەى نەدەکرد، ئەگەر رەزامەندى سەرکردە سیاسییەکانى لەسەر نەبوایە.