گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگەوازێک لە وەزارەتى تەندروستى یەوە دەربارەى ڤاکسین

2021.04.04 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
بانگەوازێک لە وەزارەتى تەندروستى یەوە دەربارەى ڤاکسین

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بانگەوازێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەر هاوڵاتیەک بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا.





بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستیەوە ...

هاوڵاتیانی بەڕێز ...

لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.

 

لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە...هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەم لینکەی خوارەوە:

 

http://vac.health.digital.gov.krd/

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

4 نیسان 2021