گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ’ئابڕوچوون’ى فەیسبوک ناو دەبرێت 

بەشێک لە داتا و زانیارییەکانى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى فەیسبوک دزەى پێکرا 

2021.04.04 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە داتا و زانیارییەکانى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى فەیسبوک دزەى پێکرا 

ناس کورد- 

لەناو ئەو 500 ملیۆن داتا تایبەتیەى بەکارهێنەرانى فەیسبوک کە دزەى پێکراوە، ژمارەى مۆبایلى مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە و چەندین زانیارى ترى دەبینرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى aitnewsى تايبەت بە هەواڵى تێکنۆلۆجى (4ى نیسانى 2021) بڵاویکردەوە، لەناو زانیارى تایبەتى ئەو 500 ملیۆن بەکارهێنەرەى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک کە دزەیان پێکراوە، زانیارى تایبەتى مارک زوکەربێرگ سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە دەبینرێت، وەک ناو و پێگەى جوگرافى و وردەکارى هاوسەرگیرى و و بەروارى لەدایکبونى.

 

دەزگاکانى ڕاگەیاندنى جیهان بڵاویانکردەوە، زانیارى تایبەتى 500 ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبوک بڵاوکراونەتەوە، وەک ژمارەى مۆبایل و زانیاریە کەسییەکان، ئەوەش بەبێ بەرامبەر و بەیەکێک لە مەترسیدارترین پرۆسەکانى دزەپێکردنى زانیارى لە جیهاندا دادەنرێت.

 

دێف وۆکەر شارەزاى بوارى هاک کردن دەڵێت"مارک زوکەربێرگ" و "کریس هیوز" و "داستن مۆسکۆفێتز" کە لە دامەزرێنەرانى کۆمپانیاکەن بەهەمان شێوە زانیاریە تایبەتیەکانیان دزەى پێکراوە و لەنێو ئەو 500 ملیۆن کەسەدا بوون.

 

لەلایەکى ترەوە وتەبێژى کۆمپانیاکە باسى لەوەکردوە، ئەو زانیاریانە کۆنن و لەساڵى 2019 ئاگادار کراینەوە و کێشەکە لە مانگى 8ى هەمان ساڵدا چارەسەر کرا.