گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەشت هەزار دۆنم زەوی چیاکە سوتاوە

دهۆک؛ ئاگر لە چیای زاوا بەربوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

2019.06.05 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ ئاگر لە چیای زاوا بەربوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- عه‌مار میرداڤی سەرلەبه‌یانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە  چیای زاوا له‌ شاری دهۆك کەوتەوە، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی دهۆكیش ده‌لێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابوردوودا 58 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پارێزگاکە ڕوویانداوە. . بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی دهۆك به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مرۆ به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی گه‌وره‌ لە چیای زاوا لە سنوری پارێزگای دهۆک بەربوە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی هەشت هەزار دۆنم زەوی چیاکە سوتاوە". . وتیشی، تیمەکانی به‌رگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، به‌لام به‌هۆی گه‌وره‌یی ئاگرەکە وسه‌ختی چیاكه‌ و نه‌گه‌یشتنی ئۆتومبێله‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ئاگره‌كه‌ كونترۆل نه‌كراوه‌. . به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی دهۆك ئاماژەی بەوەشکرد ، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابوردوو دا 58 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك ڕویانداوە. . باسی لەوەشکرد، بەكۆی گشتی  ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی 400 ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ به‌رێوه‌برایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك تۆماركراون. . .