ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستى بەدواداچوون لەسەر پلانى چۆنیەتى پاراستنى لایەنى ئاسایشى ناوەندەکانى دەنگدان میواندارێتى فەرماندە ئەمنیى و سەربازییە تایبەتمەندەکان دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەدر زیادى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق (4ى نیسانى 2021) لەمیانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ دەزگاى ئەمنیدا چاودێرى پلانى ئەمنیى تایبەت بەپاراستنى ناوەندەکانى دەنگدان دەکات.
زیادى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەند ڕاپۆرتێکیان ئامادە کردووە دەیدەن بە لیژنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و ئەو ڕاپۆرتانەش لەلیژنەکەیاندا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و دەخرێنە بەردەم سەرۆکایەتى پەرلەمان.
ئەو ئەندامەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى باسى لەوەش کردووە، لیژنەکەیان میواندارى ئەو فەرماندە ئەمنییانە دەکات کە بەرپرسن لەپاراستنى لایەنى ئاسایشى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە، ئەوەش بەمەبەستى گفتوگۆکردن و پێشکەشکردنى ڕاسپاردە و ڕێنمایى پێیان.