گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى کۆمار رێوشوێنى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکانى دیاریکرد

2021.04.04 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار رێوشوێنى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکانى دیاریکرد

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان پەیوەستە بە بڕیارى دادگاى فیدراڵییەوە و ئەوان ناکۆک نین لەگەڵ هیچ بڕیارێکى دادگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل حەدیدى ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق ئاماژەى بەوەکرد، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانەوە لەچوارچێوەى پڕۆژەیەکدا بووە، لەبنەڕەتدا پێویست بوو بەهەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەن پاشان پەرلەمان دەست بەکارەکە بکرایە، بەڵام پەرلەمان تەنها ئەنجومەنى هەڵوەشاندەوە.

 

وتیشى دادگاى فیدراڵى بەم نزیکانە پێکدەهێنرێت و ئەوان بڕیاردەدەن لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتى کۆمار ناکۆک نییە لەگەڵ هیچ بڕیارێکى دادگا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر لیژنەى دارایی پەرلەمان رایگەیاندبوو، ئەنجومەنى پارێزگاکان کارەکانیان پەکنەخراون و هەڵوەشاندنەوەیان پێویستى بە هەموارى دەستورییە.