گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ھاتوچۆی سلێمانی هۆشداری نوێ دەداتە شۆفێر و سەرنشینان

2021.04.04 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
ھاتوچۆی سلێمانی هۆشداری نوێ دەداتە شۆفێر و سەرنشینان

ناس کورد-

 

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، لەمەودوا ئەو شۆفێر و سەرنشینانەى پابەندى بەستنى ماسک نابن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ستان به‌ڕێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ (پاس‌و ته‌كسی) له‌شۆفێر‌و سه‌رنشینان، ماسك به‌كاربهێنن، لەئێستادا ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر‌و سه‌رنشینانه‌ی كه‌ پابه‌ندنابن‌و ماسك به‌كارناهێنن.

 

هەروەها داواى لە لەشۆفێران و سەرنشینان دەکەین بۆ ئەوەی دووچاری لێپرسینەوە نەبن پابەندی بەکارھێنانی ماسک بن

 

بەپێی بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ، هەرکەسێک پابەندى بەستنى ماسک نەبێت بڕى 20 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.