گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆنگرەیەکى فراوان تایبەت بە کەرتى کشتوکاڵ لە عێراق ئەنجام دەدرێت

2021.04.04 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنگرەیەکى فراوان تایبەت بە کەرتى کشتوکاڵ لە عێراق ئەنجام دەدرێت

ناس کورد- 

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داوا دەکات پشتگیرى بەرهەمى خۆماڵى بکرێت لەڕێگەى چاکسازى کشتوکاڵییەوە، هەروەها ئاشکرایکرد کە هەفتەى داهاتوو لەو بارەیەوە کۆنگرەیەکى فراوان ئەنجام بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (4ى نیسانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، كەعبى سەرۆکایەتى کۆبونەوەیەکى ئامادەکاریى کردووە کە سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و زۆنگاوەکان و ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمانى بەشدارییان تێدا کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، ناوبراو لەکۆبونەوەکەدا باسى لەوەکرد کە لە گرنگترین کارەکانى ساڵى 2021 پشتگیریکردنى کەرتى کشتوکاڵى و پیشەسازى و گەشەپێدانى ئابوریى ناوخۆیی و چالاککردنى ئالیەتەکانى هاوبەشی لەگەڵ کەرتى تایبەت و ئامادەکردنى کارگەکان و خستەکارى دەستى کارە.

 

بەپێى بەیاننامەکە، هەروەها داواى کردووە پشتگیرى هەوڵەکانى لیژنەى کشتوکاڵى بەرلەمان بکرێت بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى فراوان کە وەزارەتەکانى کشتوکاڵ، سەرچاوەکانى ئاو، بازرگانى و دەستەى ڕاوێژکایى ئەنجومەنى وەزیران بەشدار دەبن تێیدا، هەروەها کۆمەڵەى جوتیارانى عێراقیش بەشێک دەبن لە کۆنگرەکە، ئەوەش بە ئامانجى پشتگیرى کردنى کەرتى کشتوکاڵى و پاڵنان بە ڕەوڕەوەى هەستانەوەى، جەختیلەوەشکردووەتەوە کە خۆى سەرپەرشتى جێبەجێکردنى بەندەکانى بودجە لەو بارەیەوە دەکات.

 

ئەوەش هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەى ئەو تەوەرانە کراوە کە لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت لەپێناو هەستانەوە لە کەرتى کشتوکاڵدا، لەوانەش چۆنێتى ئاودانى نوێ و گەشەپێدانى بازاڕى کشتوکاڵى و پاراستى بەرهەمى ناوخۆیى و چەندین تەوەرى گرنگى تر کە دەبنە هۆى گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى.