گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’ژمارەى هەوایی’’..دابەشکردنى زەوى لەگەرمیان دەستپێدەکاتەوە

2021.04.04 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’ژمارەى هەوایی’’..دابەشکردنى زەوى لەگەرمیان دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئیدارەى گەرمیان بڕیارى دابەشکردنى زەوى بەسەر زیندانیانى سیاسى پەسەندکرد، سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت لەهەنگاوى یەکەمدا "`ژمارەى هەوایی" بەوانە دەدرێت کە سودمەند دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئیدارەى گەرمیان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکى نێوان سەرپەرشتیاری ئیدارەکە و قائیمقامی قەزای کەلار و بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و نوێنەری زیندانیانی سیاسی لەگەرمیان تاوتوێکراوە.

 

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند "لەئێستادا ھەموو رێکارە یاسایی و کارگێرییەکانمان تەواوکردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی  دابەشبکرێت. لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەپێی میکانیزمی گونجاو ژمارەی زەوی دەبەخشرێتە زیندانیانی ساسی و دواتر زەویەکەیان پێدەدرێت".

 

ئەو زیندانیانەى زەوییان پێدەدرێت ژمارەیان نزیکەى هەزار کەسە و ئەو زەوییانەى بۆیان تەرخانکراوە دەکەوێتە ناو کەلار و شەقامى پشتێنەیی شارەکە.

 

بەرزان کەریم بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان وتى "ژمارەی زیندانیانی سیاسیی سودمەندنەبوو لەزەوی نزیکەی ٩٨٠ ھاوڵاتیە، کاری تەواوکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەوییانەی کەزەویی کشتوکاڵی بوون و موڵکی بەشێک لە ھاوڵاتیان بوون کە ئێستا دەکرێن بەزەویی نیشتەجێبوون".

 

ھاوکات ئەکرەم سالح سەرۆکی شارەوانی کەلار باسى لەوەکرد، ئەو ژمارانەی کە دەدرێن بەزیندانیانی سیاسیی لەھەنگاوی یەکەم ژمارەکان ھەواین تا ئەوکاتەی فەرمانی کارگێرییان بۆ دەردەچێت و زەویەکەیان بۆ تەرخاندەکرێت.

 

لای خۆیانەوە نوێنەرانی زیندانیانی سیاسیی لەگەرمیان جەختیانکردەوە،  تەنیا ئەو زیندانە سیاسیانە زەوی وەردەگرن کەپێشووتر سودمەند نەبوون.