گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کشتوکاڵى هەرێم بەفەرمى هەڵسەنگاندن بۆ وشکەساڵى دەکات

2021.04.04 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵى هەرێم بەفەرمى هەڵسەنگاندن بۆ وشکەساڵى دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەچەند رۆژى داهاتوودا هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەرى وشکەساڵى دەکات، دواى نەبارانى بارانى پێویست لەمساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن حەمەکەریم وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، رۆژى سێشەممە وەزارەتى کشتوکاڵ تایبەت بە پرسی وشکەساڵى کۆدەبێتەوە و پرسەکە بەگشتى تاوتوێ دەکات.

 

وتیشى لەسنورى گەرمیان هەڵسەنگاندنێکى گشتى بۆ پرسی وشکەساڵى کراوە، بەڵام هەڵسەنگاندنەکەى وەزارەت گشتگیر دەبێت و دۆخى دانەوێڵە لەسەرجەم ناوچەکان تاوتوێدەکرێت.

 

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەى لەگەرمیان کراوە، زیاتر لە نیوەى دانەوێڵەى ئەو سنورە لەبەردەم مەترسى لەناوچوندایە، بەهۆى نەبارینى بارانى پێویستەوە.

 

لەهەرێمى کوردستان ئەمساڵ بڕى پێویستى باران نەباریوە، ئەوەش کاریگەرى راستەوخۆى کردووەتە سەر بەروبومە کشتوکاڵییەکان بەتایبەتى گەنم و جۆ، بەڵام هێشتا بەفەرمى وشکەساڵى رانەگەیەنراوە.

 

پێشتر حوسێن حەمەکەریم وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ بە "ناس کورد" ى راگەیاندبوو، لە هەرێمى کوردستان بڕى بارانى پێویست تا ئێستا نەباریوە، هەروەها بەشێک لەوەى باریوە لەو کاتەدا نەبووە کە بۆ کشتوکاڵ پێویستە.  

  

وتیشى "زەوییە کشتوکاڵییەکانى هەرێم زۆربەیان دێمین و پێویستیان بە بارانە بەتایبەتى لەسنورى گەرمیان و خواروى هەولێر، بۆیە هەر کەمبوونەوەیەکى بڕى باران بارین کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر کشتوکاڵ و بڕى بەرهەم دروستدەکات".  

  

حوسێن حەمەکەریم ئاماژەى بەوەشکرد، کەمى بارانى ئەمساڵ دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى بەروبومى کشتوکاڵى بەتایبەتى دانەوێڵە، بەڵام ناتوانن لە ئێستاوە خەمڵاندن بۆ بڕى کەمبوونەوە بکەن.  

  

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، بەرهەمی ساڵانەی گەنم لەنێوان یەک ملیۆن و 600 هەزار تۆن بۆ دوو ملیۆن تۆندایە.  

  

هەر بەپێی ئامارەکان ساڵانە زیاتر لە 44 هەزار و 500 جوتیار زەوییەکانیان بە گەنم دەچێنن.