ناس کورد-
سەرکونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى ئاگادارییەکى لەبارەى قەدەغەى هاتووچۆى سنورە خاکییە هاوبەشەکانى نێوان ئێران و عێراق، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى (4ى نیسانى 2021) ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاگاداری هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستى هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سنوره خاكیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق روی نه‌داوه".
لەئاگادارییەکەدا رونکراوەتەوە، له ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێكی نوێ له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێرانه‌وه، به زووترین كات رێكاره‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.