گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر بودجە چی دەڵێن؟

هاوسەرۆکانی یەکێتی بەجیا لەگەڵ دوو شاندی باڵای ئەمەریکا و بەڕیتانیا کۆبوونەوە

2021.04.04 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکانی یەکێتی بەجیا لەگەڵ دوو شاندی باڵای ئەمەریکا و بەڕیتانیا کۆبوونەوە

ناس کورد-

ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوو دیداری جیادا پێشوازییان لە دوو شاندی باڵای ئەمریکا و بەڕیتانیا كرد و تیایدا داوای هاوکاریی زیاتر و ئەنجامدانی چاکسازییان لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کرد، هەروەها پەسەندکردنی بودجە بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناودەبەن و یەکێکیان داوائ جێبەجێکردنی دەکات وەک خۆی.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، (یەکشەممە 4ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " بافڵ تاڵەبانی، لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمریکا كرد کە پێکهاتبوون لە جەنەراڵ جۆن تایگەرت، گەورە ڕاوێژكاری سەربازیی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەریان."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و  ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگریی پێشمەرگە ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دواین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانەوە کرا و هەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق کرد و ڕایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی ئەرێنی و سەرەتایەکی گرنگە بۆ نزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی تر و کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان.

 

ئەوەش هاتووە، "جموجوڵی تیرۆریستانی داعش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا جەختیان لە مەترسییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کردەوە لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، هەماهەنگی و پەیوەندی پتەوی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمریکا بە گرنگ وەسفکرا و هەردوولا هاوڕابوون کە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە هەوڵەکانمان لەو پێناوەدا چڕ بکەینەوە. "

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوشانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و ڕاهێنانیان، رۆڵی ئەمریکا بە گرنگ و پێویست ناوبرا و هاوسەرۆکی یەکێتی داوای هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری لە شاندەکە کرد.