گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى کازمی و محەمەد بن زاید ئاشکرا کرا

2021.04.04 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى کازمی و محەمەد بن زاید ئاشکرا کرا

ناس کورد-

لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات کازمى لەگەڵ محەمەد بن زاید چەندین پرسى گرنگى ئابوورى و ئەمنیى و سیاسى نێوان هەردوو وڵات و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستى "ناس کورد" گەیشتووە (4ى نیسانى 2021)، نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەى سەردانەکانیدا بۆ وڵاتى ئیمارات ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ محمد بن زایدى جێگرى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى ئەو وڵاتەدا کۆبووەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە میانەى کۆبوونەوەکەدا پرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات و هاریکارییە هاوبەشەکان لە چەند کەرتێکی جیادا تاوتوێ کراوە و هەروەها تیشکخراوەتە سەر بارودۆخى سیاسى ناوچەکە و ڕۆڵى عێڕاق بۆ ئارامکردنەوەى و سەقامگیرى زیاتر.

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو، شێخ محمد بن زاید بە "گەرمییەوە" پێشوازى لە کازمى و شاندى یاوەرى کردووە و پشتیوانیەکانی خۆیشى بۆ هەنگاوەکانى حکومەتى عێراق بۆ چاکسازى و بەرەوپێشخستنى ئابوورى و ڕەخساندنى هەلى لەبارى وەبەرهێنان دەربڕیووە.

me_ga.php?id=3086me_ga.php?id=3094me_ga.php?id=3093me_ga.php?id=3096me_ga.php?id=3087me_ga.php?id=3089me_ga.php?id=3095me_ga.php?id=3097me_ga.php?id=3091me_ga.php?id=3088me_ga.php?id=3090me_ga.php?id=3092