گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵێکی نوێ لە سلێمانییەوە بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی هاوڕەگەزخوازی

2021.04.04 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێکی نوێ لە سلێمانییەوە بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی هاوڕەگەزخوازی

 ناس کورد-

17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێگریکردن لە دیاردەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی و دەڵێن، ئەو دیاردەیە دژی ئایین و بەها و کلتوری نەتەوەی کوردە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە یاداشتەکەدا، داواش کراوە "پشتیوانی هیزەکانی ئاسایش بکرێت بۆ بەردەوام بوون لەو جۆرە هەڵمەتانەی لە هەفتەی رابردوو ئەنجامیدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هەماهەنگ بن بۆ بلاوکردنەوەی هۆشیاری لەمەترسی ئەم جۆرە کارە نەخوازراوانە کە سەردەکێشێت بۆ بەلاڕێدابردنی لاوانمان و تێکچوونی شیرازەی خێزان ."

 

ڕەمەزان نامیق یەکێکە لەو ئەندامانەی یاداشتکەی واژۆ کردووە، دەڵێت، "هاوڵاتیانیش پێویستە هاوکاربن لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا کە پەیوەندی راستەوخۆی بە سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئاسایشی  خێزان و دەستگرتن بە بەها جوانە بەرز و پیرۆزەکانمانەوە هەیە."

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان دەستپێکرد و دواتر ئاسایشی سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاند، هەڵمەتەکەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بووە کە کاری لەشفرۆشی دەکەن.  

 

محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری لەبارەى نیگەرانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەى هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی ڕایگەیاند، کونسوڵخانەی وڵاتان ئەوەندە لەسەر "هاوڕەگەزباز و پوخڵەواتەکانی کۆمەڵگە دێنە جواب، نەمانبینی ڕۆژێک بۆ پرسێک کە سورد و قازانجی میللەتی تێدا بێ فشار لە دەسەڵات بکەن."  

  

محەمەد حەکیم لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "کونسوڵخانە و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی خۆیان بە ئازاد و پێشکەوتوو و دیموکراسیخواز ناو دەبەن، لە وڵاتانی ئیمە ئەوەندەی لەسەر ھاوڕەگەزباز و پۆخڵەواتەکانی کۆمەڵگە دێنە جواب، نەمانبینی ڕۆژێک بۆ پرسێک کە سوود و قازانجی میللەتی تێدا بێ، فشار لە دەسەڵات بکەن."  

  

دەشڵێت، "وەک فشار بۆ نەھێشتنی گەندەڵی، بەرپاکردنی شەفافیەت و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئازادکردنی ڕۆژنامەنوس وبێتاوانەکان.. ھتد."  

  

محەمەد حەکیم باسی لەوەشکردووە، "ئەم تویتەی کونسڵخانەی ئەمریکا لە سەر ھەڵمەتی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ھاورەگەزبازان جێی تێرامان وسەرنجە!"  

  

دوێنێ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەى هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی نوسیبوی، "ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێری ڕووداوەکانی سلێمانی دەکەین کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن."  

  

لەوبارەیەوە، ئەبوبەکر کاروانی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی هەڵوێستی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڕەگەزخوازەكان زیان لە رۆڵتان دەدات.  

  

کاروانی کە پێشتر لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێم وەزیری هەرێم بووە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند لەژێر ناونیشانی "بۆ کونسوڵخانەی ئەمەریکا" ڕایگەیاند، "لێدوانتان دەربارەی ڕەگەزخوازەکان، لەپەراوێزی کۆمێننتان لەسەر ھەڵمەتێکی ئاسایشی سلێمانی، زیان بە ڕۆڵتان لەئایندەی ھەرێمدا، لەڕوی پەرەدان بەدیمکراسی، دەگەیەنێت، گەر بەگوێرەی بەرنامەی ئاشکراکراوی ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی، مەبەستان بێت، لە پەرەدان بەفەرھەنگی دیموکراسیخواز یدا بەشداری کاریگەرتر بکەن."