گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کچێک لە کەرکوک بۆ دووەمجار ڕزگار کرا لە هەوڵی خۆکوشتن

2021.04.04 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە کەرکوک بۆ دووەمجار ڕزگار کرا لە هەوڵی خۆکوشتن

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە کەرکوک بۆ دووەمجار ڕێگرییان لە کچێک کردووە خۆی بکوژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (4ی نیسانی 2021) باسی لەوەکردووە، "پۆلیسی کۆمەڵگەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ کچێکیان لە کەرکوک ڕزگارکردووە کە هەوڵی داوە خۆی بکوژێت."

 

دەشڵێت، "هێزەکانیان هاوکاری و پشتگیریی دەرونی و مەعنەوییان بە کچەکە داوە کە باری دەرونی تێکچووە بەهۆی کێشە خێزانییەوە، ئەو کچە پێشتریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە."

 

ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە کە "هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەریی کچەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ کەسوکاریان و هانیانی داون کە ئاگایان لێ بێت و بیپارێزن، هەروەها بەڵێنیان داوە بە شێوەیەکی خولی سەردانی ئەو کچە بکەن تاوەکو لە دۆخ و گوزەرانی بپرسن و چاودێری بکەن."