گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دۆزیومانەتەوە’’

ڕوونکردنەوەى فەیسبوک ’’لەسەر دزەکردنی زانیاریی 500 ملیۆن بەکارهێنەری’’

2021.04.04 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەى فەیسبوک ’’لەسەر دزەکردنی زانیاریی 500 ملیۆن بەکارهێنەری’’

ناس کورد-

بەرپرسێکی کۆمپانیای فەیسبوک جەختی دەکاتەوە کە ئەو هەواڵەی باس لە دزەکردن و بڵاوبوونەوەى ژمارە مۆبایل و زانیاریی 500 ملیۆن بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەکات "کۆنە و لە ساڵی 2019 ڕوویداوە و دۆخەکە چارەسەر کراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیز بۆرگیۆس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی فەیسبوکی لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "ئەو زانیارییە کۆنە کە پێشتر لە ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە، ئێمە لە ئابی 2019دا کێشەکەمان دۆزییەوە و چارەسەرمان کرد."

 

پێشتر ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، داتای زیاتر لەنیو ملیار کەس لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دزەی پێکراوە و ڕایگەیاند، زانیارییە دزە پێکراوەکان بریتی بوون لە ژمارەی تەلەفۆن، بەرواری لەدایکبوون، ناوی تەواوی بەشداربوو و ئیمێل.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "بزنس ئینسایدەر"ی بەریتانی ( 3ی نیسانی 2021) کە زانیارییەکانی لەزاری بەرپرسێکی کۆمپانیای (هادسۆن) تایبەت بەئاسایشی تۆڕی ئینتەرنێت وەرگرتووە، ئەوەی ئاشکراکردووە، " داتای 533 ملیۆن کەس لەبەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دزەی پێکراوە".

 

ئاماژەبەوەکراوە، "داتا دزە پێکراوەکان لە 106 وڵات بووە، 32 ملیۆن بەشداربوو لە ئەمەریکا و 11 ملیۆن لە بەریتانیا و شەش ملیۆن بەشداربووشی لە هندستان لەخۆ گرتووە".

 

ڕوونیشکراوەتەوە، "زانیارییە دزە پێکراوەکان بریتی بوون لەژمارەی تەلەفۆن، بەرواری لەدایکبوون، ناوی تەواوی بەشداربوو، زانیارییە بەردەستەکان و ئیمێل".

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشتر فەیسبوک دووچاری ئابڕووچوونێکی دیکە بووەتەوە، بەڵام توانیویەتی بەزووترین کات دایپۆشێت، ئەوەش کاتێک کارمەندێکی ئەو کۆمپانیا زەبەلاحە بەرانبەر بەگەڕاندنەوەی هەژمارێکی قەدەغەکراو بە هەزاران دۆلار بەرتیلی وەرگرتووە، کارمەندەکە لە نوسینگەی فەیسبوک کاری کردووە لە ولایەتی تەکساس لە ئەمەریکا".