ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی یاوەری بەغدای بەرەو ئیمارات بەجێهێڵا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی کازمی کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، "بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتی ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا، مستەفا کازمی، سەرۆکی وەزیران عێراق بە یاوەری شاندێکی حکومی باڵا بەرەوە ئیمارات بەڕێکەوتووە".
سەردانەکەی کازمی بۆ ئیمارات لە کاتێکدایە کە پێش دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ سعودیە گەڕاوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لهسهر بانگهێشتێکی فهرمیی پادشای سعودیە بهسهردانێك گهیشته ئهووڵاته و پێنج ڕێککەوتنیان له بوارهكانی دارایی، بازرگانی، ئابوری، ڕۆشنبیری و راگهیاندن واژۆ كرد.