گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش بەندکراوی کورد لە ئورومیە لە سێدارەدران کە دووانیان بران

2021.04.04 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
شەش بەندکراوی کورد لە ئورومیە لە سێدارەدران کە دووانیان بران

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە شەش بەندکراوی کورد لەسێدارەدران کە دوو کەسیان بران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (یەکشەممە 4ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەش بەندکراوی کورد کە دوو کەسیان برا بوون لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە دران."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو شەش کەسە سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو."

 

 

هەنگاو ناسنامەی ئەو شەش کەسەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

 

١_ ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە

٢_ مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس

٣_ ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)

٤_ محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ

٥_ سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە

٦_ میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، ئەو شەش کەسە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوو.