گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چارەسەرێکى نوێ مرۆڤ لە خڵەفان دەپارێزێت

2021.04.03 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێکى نوێ مرۆڤ لە خڵەفان دەپارێزێت

ناس کورد-

خڵەفان ئەو دەردەیە کە هەموو مرۆڤ لێى دەترسێت لە تەمەنى پیریدا دوچارى ببێت، بەڵام چارەسەرێکى نوێ دۆزاروتەوە کە دەتوانێت پارێزگارى لە یادەوەرى و بیرکردنەوە بکات و ڕێگە لە خڵەفاندن بگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى میرۆرى بەریتانى (شەممە 3ى نیسانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە پرۆفیسۆر کاسرین ئاندەرسۆن لە زانکۆى ستانفۆرد لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەنجامیداوە، چارەسەرێکى دژە هەوکردن، سەرکەوتنى بەدەستهێناوە بۆ وەستاندنى بەرەو خڵەفان چوون لە کەسە بەتەمەنەکاندا.

 

ئەوەش هاتووە، نەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو یادەوەرییەکانى باشتر کردووە، ئەوەش لە ڕێگەى تاقیکردنەوە لەسەر مشک دەرکەوتووە، چارەسەرەکە بە تەواوەتى داڕمانى یادەوەرى مرۆڤ دەوەستێنێت.

 

کاسرین ئاندەرسۆن باسى لەوەشکردووە، سەرەڕاى ئەوەى چارەسەرەکە هیچ کاریگەرییەکى لاوەکى لەسەر مشک نەبووە، لەوانەیە لەسەر مرۆڤ هەیبێت و لەئێستا ڕێگە پێنەدراوە بۆ بەکارهێنانى، بەڵام ڕێگە بۆ کۆمپانیاکانى دەرمان خۆش دەکات بۆ ئەوەى لەو ڕێگەیەوە چارەسەرێکى پارێزراو بەرهەم بهێنن بۆ مرۆڤ.