گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانی جییە؟

پاڵێوراوێکى هەڵبژاردنەکانى ئێران: هەڵەمان کرد لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمەریکا

2021.04.03 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
پاڵێوراوێکى هەڵبژاردنەکانى ئێران: هەڵەمان کرد لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمەریکا

ناس کورد- 

پاڵێوراوێکى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران پێى وایە، بەرژەوەندیى وڵاتەکەى لەوەدایە کە لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پەیوەندییەکى ئاسایی هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى مەتهەرى، پاڵێوراوى هەڵبژارنى سەرۆکایەتى ئێران و جێگرى پێشووى سەرۆکى پەرلەمانى ئەو وڵاتە (3ى نیسانى 2021) لە وتەیەکى تایبەت بە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا وتى، "ئەگەر پەیوەندییەکانمان ئاسایى بێت، ئەوا دەتوانین لۆبیەکى بەهێزمان لەناو کۆنگرێسى ئەمریکادا هەبێت."

 

باسى لەوەشکردووە، "لاى هەندێک کەس لەناوخۆدا بنەڕەت ئەوەیە کە بەڕووى ئەمریکادا بوەستیت تا لەناوى دەبەیت، ئێمە هەڵەى زۆرمان ئەنجامدا لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتۆن، ئەگەر ببم بە سەرۆک کۆمار ئەوا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا باشتر دەکەم."

 

ئەو وتانەى مەتهەرى لەکاتێکدایە کە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە سزاى ئابوریى بەسەردا سەپێنراوە، ئەوەش دواى کشانەوەى ئەمریکا لە ڕێکەوتنى ئەتۆمى لە سەردەمى سەرۆکایەتى دۆناڵد ترامپدا.