گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن و بەچی کوژراوە؟

دوای زیاتر لە دوو هەزار ساڵ چۆنێتی کوشتنی مۆمیایەکی میسری ئاشکرا دەکرێت

2021.04.03 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
دوای زیاتر لە دوو هەزار ساڵ چۆنێتی کوشتنی مۆمیایەکی میسری ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

دوای زیاتر لە دوو هەزار ساڵ، زانایانی بەریتانیا لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا نهێنیی شێوازی کوشتنی مۆمیایەکی میسرییان ئاشکراکرد کە دەرکەوتووە بە تەور کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی( 3ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، زانایانی بەریتانیا لە توێژینەوەیەکدا توانیویانە شێوازی گیانلەدەستدان و ئەو ئامرازە بدۆزنەوە کە بۆ کوشتنی مۆمیایەکی میسری بەناوی "تاکابیوتی" کەپێش دوو هەزار و 600 ساڵ لەمەوبەر کارهێنراوە.

 

ئاماژەبەوەشکراوە، " دوای ئەو ماوە زۆرە زانایان لەڕێگەی پشکنینی ئەو پەڕۆیەی کە چواردەوری مۆمیاکەی داوە، شیکردنەوەی DNA، تیشکی ئێکس، سی تی سکان، شیکردنەوەی قژ و ئەو ماددانەی کە بەکارهاتووە بۆ مۆمیاکردنی، توانیویانە هۆکاری مردن و ئەو ئامرازەی کە بەکارهاتووە بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی مۆمیاکە بدزنەوە".

 

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، "لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە تاکابیوتی لەڕێگەی تەورێکەوە کە لەشەڕدا بەکاردێت لەپشتەوە کوژراوە، ئەوەش لەکاتی هەڵهاتنیدا بووە لە دەستی ئەو کەسانەی کە ویستویانە بیکوژن".

 

توێژینەوە بەریتانییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە،" تاکابیوتی لە لەکۆتاییەکانی بیست وسەرەتای سییەکانی تەمەنیدا بووە کاتێک کوژراوە، لەکاتی مردنیشیدا ئازاری نەچەشتووە، چونکە بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

 

توێژینەوەکە باسیلەوەشکردووە، "ئەو تەورەی کە بەکارهاتووە بۆ کوشتنی مۆمیاکە لەو سەردەمەدا لەلایەن جەنگاوەرە میسرییەکان و ئاشورییەکانەوە بەکارهاتووە، لەو سەردەمە ئەو جۆرە تەورانە چەکێکی باوبوون". 

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، " تاکابیوتی،" ئافرەتێکی پایەبەرزی نێو کۆمەڵگای میسری کۆن بووە و لە خانەوادەیەکی دیاری شاری "تیبە"بووە" کە دەکەوێتە بەشی باشوری ئەو وڵاتە.

 

ئەوەشخراوەتەوەڕوو، "دەیان ساڵ پێش ئێستا، زانایان بەبەردەوامی سەرقاڵی ئەوەبوون هۆکاری مردنی تاکابیوتی بدۆزنەوە، کە لەساڵی 1834 گۆاستراوەتەوە بۆ لە وڵاتی ئیرلەندا".