گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترینیان لە چ وڵاتێک بووە؟

زانیاری و داتای زیاتر لە نیو ملیار کەسی لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک دزەی پێکرا

2021.04.03 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری و داتای زیاتر لە نیو ملیار کەسی لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک دزەی پێکرا

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، داتای زیاتر لەنیو ملیار کەس لەبەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دزەی پێکراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، زانیارییە دزە پێکراوەکان بریتی بوون لە ژمارەی تەلەفۆن، بەرواری لەدایکبوون، ناوی تەواوی بەشداربوو و ئیمێل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "بزنس ئینسایدەر"ی بەریتانی( 3ی نیسانی 2021) کە زانیارییەکانی لەزاری بەرپرسێکی کۆمپانیای (هادسۆن) تایبەت بەئاسایشی تۆڕی ئینتەرنێت وەرگرتووە، ئەوەی ئاشکراکردووە، " داتای 533 ملیۆن کەس لەبەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دزەی پێکراوە".

 

ئاماژەبەوەکراوە، "داتا دزە پێکراوەکان لە 106 وڵات بووە، 32 ملیۆن بەشداربوو لە ئەمەریکا و 11 ملیۆن لە بەڕیتانیا و شەش ملیۆن بەشداربووشی لە هندستان لەخۆ گرتووە".

 

ڕوونیشکراوەتەوە، "زانیارییە دزە پێکراوەکان بریتی بوون لەژمارەی تەلەفۆن، بەرواری لەدایکبوون، ناوی تەواوی بەشداربوو، زانیارییە بەردەستەکان و ئیمێل".

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشتر فەیسبوک دووچاری ئابڕووچوونێکی دیکە بووەتەوە، بەڵام توانیویەتی بەزووترین کات دایپۆشێت، ئەوەش کاتێک کارمەندێکی ئەو کۆمپانیا زەبەلاحە بەرانبەر بەگەڕاندنەوەی هەژمارێکی قەدەغەکراو بە هەزاران دۆلار بەرتیلی وەرگرتووە، کارمەندەکە لە نوسینگەی فەیسبوک کاری کردووە لە ولایەتی تەکساس لە ئەمەریکا".