گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە هۆکارێکی سەیر

بەهۆى کۆرۆناوە کیم جۆنگ ئون بەرپرسێکى باڵاى لەسێدارەدا

2021.04.03 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى کۆرۆناوە کیم جۆنگ ئون بەرپرسێکى باڵاى لەسێدارەدا

ناس کورد-

بەهۆى ئەوەى سەرپێچى ڕێنماییەکانى کەرەنتینەى کردبوو، کیم جۆنگ ئون، دیکتاتۆرى کۆریاى باکور بەرپرسێکى باڵاى لەسێدارەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "ئێکسپرێس"ى بەریتانى (شەممە 3ى نیسانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى ئەوەى سەرپێچى ڕێنماییەکانى کەرەنتینەى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆناى کردبوو بەرپرسى حزبى شیوعى لە کەرتى ئویجۆ لە سێدارە دراوە.

 

بەپێى زانیاریەکان، ئەو بەرپرسە فەرمانى دەرکردووە کە تواناى وەرگرتن لە ناوەندەکانى کەرنتینە لە کەرتەکە کەم بکەنەوە، دواى ئەوەى تیمێکى لێکۆڵینەوە چوبونە کەرتەکە ڕاپۆرتیان بەرزکردبوەوە لەسەر ئەوەى کە دامەزراوە پزیشکییەکانى ئویجۆ بە باشى کار ناکەن، بەهۆى ئەوەشەوە سزاى لەسێدارەدان بۆ بەرپرسى کەرتەکە دەرکراوە.

 

بەپێى سەرچاوە ئاگادارەکان، لەو کاتەدا کەرتى ئویجۆ کێشەى کەمى پارەى هەبووە و پێویست بووە چەند هەنگاوێک بنرێت بۆ ئەوەى پەستانى سەر نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانى تایبەت بە کەرەنتینە کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەو بڕیارە بووە هۆى لەسێدارەدانى خاوەنەکەى.

 

کۆریاى باکور تائێستا ڕەتیدەکاتەوە هیچ توشبوویەکى پەتاى کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا هەبێت، هەروەها ڕێوشوێنى توند دژى پەتاکە پەیڕەو دەکات و کەرنتینەش گەیەندراوەتە باڵاترین پلە و لادان لە ڕێنماییەکان دەبێتە هۆى لەدەستدانى ژیانى سەرپێچیکار.