گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مارادۆنا دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد

2019.06.05 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
مارادۆنا دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دیەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ویستی خۆی بۆ بوون بە ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕاگەیاند و دەڵێت: "دەتوانم یانەی مانچستەر یونایتد بە نازناوەکان شاد بکەمەوە". . مارادۆنا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "فۆڕ فۆڕ توو" ڕایگەیاند: “ئەگەر مانچستەر یونایتد نازناویان بوێت ئەوە من ئەو کەسەم کە بتوانم بەو ئەرکە هەستم.” . ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەشكردووە: “دەزانم مانچستەر لە سەرانسەری جیهاندا هاندەرێکی زۆری هەیە و داهاتێکی زۆر پەیدا دەکەن، بەڵام ئەوان نازناویشیان پێویستە و من دەتوانم ئەوەیان بۆ بکەم.” . مارادۆنا بە وتەی خۆی، لە ڕابردوودا هاندەری یانەی مانچستەر یونایتد بووە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەگوێرۆی ئەرژەنتینییەوە هاندەری مان ستییە. . یانەی مانچستەریونایتید بە ڕاهێنەرایەتی سۆڵشایەری نەرویجی، نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو  و وەزێکی بێ نازناویان بەڕێ کرد، مارادۆناش لە ئێستادا ڕاهێنەری دۆرادۆسی مەکسیکییە لە پلەدووی ئەو وڵاتە و  نەیتوانی یانەکە سەر بخات بۆ نایاب. . .