ناس کورد-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەر و زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتەکە توشی کۆرۆنا بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (شەممە 3ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەوهۆیەوە و بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە ڕۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدەدرێت."