ناس کورد-
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هێرشە سەربازییەکانی بۆسەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە خاکی عێراق و جەختیشکردەوە، ئۆپراسیۆنەکانیان بەئاگاداری و هاوکاری عێراق ئەنجامدەدەن .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خلوسی ئاگار، وەزیری بەرگریی تورکیا ( 3ی نیسانی 2021) لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی سوپای تورکیا وتی، "بەردەوام دەبین لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان بۆسەر پەکەکە لە عێراق."
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، " چاودێری جموجوڵەکانی پەکەکە دەکەین لەشنگال ومەخمور و ئۆپەراسیۆنەکانیشمان بە ئاگاداری و هاوکاری عێراق ئەنجامدەدەین".