گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیازیی زیاتر

ئیخڵاس دلێمی باس لە دەنگۆی زیادکردنی موچە و دامەزراندنی گرێبەستەکان دەکات

2021.04.03 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئیخڵاس دلێمی باس لە دەنگۆی زیادکردنی موچە و دامەزراندنی گرێبەستەکان دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕەتیکردەوە هیچ برگەیەکی تایبەت بە زیادکردنی موچەی فەرمانبەران لەپرۆژە یاسای بودجەی 2021دا جێگیرکرابێت و جەختیکردەوە، شایستە داراییەکانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە مسۆگەرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیخلاس دلیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ( 3ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، "شایستە داراییەکانی گرێبەست و ئەو کرێکارانەی کە بەڕۆژانە کاردەکەن لەپرۆژە یاسای بودجەی2021 دا مسۆگەرکراوە کە بریاری ژمارە 315ی ئەنجومەنی وەزیران دەیانگرێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو توێژە لەپرۆژەیاسای بودجەی2021 دا 900 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە". 

 

وتیشی،"ئەمساڵ هیچ زیادکردنێکی موچە لە بودجەدا جێگیرنەکراوە، کەمترین موچەی خانەنشینیش بە 460 هەزار دینار دیاریکراوە و 370 هەزار دیناریش بۆ گرێبەست و موچەخۆرانی ڕۆژانە و بەپێی بڕوانامە دیاریکراوە".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسلەوەشکردووە، "لە بودجەی2021 دا بڕگەیەک جێگیرکراوە کە ماف بەو کەسانە دەدات کەماوەی هەشت ساڵە گرێبەستن و ڕاژەیان هەیە، لەدامودەزگاکانی حکومەتدا دابمەزرێن".