گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەهۆی پێوەدانی جۆرێکی دەگمەن و کوشندە ی مار پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا

2019.06.05 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی پێوەدانی جۆرێکی  دەگمەن و کوشندە ی مار پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سابیر عەبدوڵا بەهۆی پێوەدانی مارەوە پاش دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، پێشمەرگەیەکی دانیشتوی ناحیەی خەلەکان گیانیلەدەستدا و بە وتەی پزیشکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، جۆرێکی دەگمەن و کوشندە لە مار پێوەی داوە. . ئەو پێشمەرگەیە ناوی هەرێم عەبدولڕەحمان بووە و تەمەنی 35 ساڵ بووە، دانیشتوی ناحیەی خەلەکانی سەربە قەزای دوکان بووە. . ئارام قادر، لە خانەوادەى ئەو کەسەى گیانیلەدەستداوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەرێم دوو ڕۆژ لەمەوبەر دوای ئەوەی سەردانی زەوییەکی کشتوکاڵی ماڵی باوکی کردبوو، مار پێوەی داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکدابووە. . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى شار گیانیلەدەست داوە و بە وتەی پزیشکەکان ئەو مارەی پیوەی داوە جۆرێکی دەگمەن و کوشندەبووە و زیانی زۆری بە جەستەی گەیاندووە. . ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، چەندین کەس مار و دوپشک پێوەیان دەدات، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی نەخۆشخانەکانی قەزا و ناحیەکان دەرمانی دژە ژەهری پێویستیان نییە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەنتەری شارەکان دەکرێن. ..